لە سنووری قەزای داقوق ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدراڵی گیانی لەدەستدا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنووری قەزای داقوق ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدراڵی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو گیانی لەدەستدا.

ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٧ی ئایار بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لەناو ڕووباری ڕۆخانە لە دەڤەری ھەفتەغاری سنووری قەزای داقوق، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدراڵی بەناوی (ئیهاب زێدان ئەلشمری) گیانی لەدەستدا".

وتیشی" لە ئێستادا لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەكان لە رووداوەكە دەستیپێكردووە". 


PM:08:42:27/05/2021