وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر خۆپیشاندانەکانی عیراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر خۆپیشاندانەکانی عیراق هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" تووڕەین لەوەی کە  خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز داوای چاکسازی دەکەن، روبەڕوی توندوتیژی دڕندانە دەبنەوە". 

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هەست بە توڕەیی دەکەین، خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی عێراقی داوای چاکسازی دەکەن، روبەڕوی توندوتیژی دڕندانە دەبنەو، پێشێڵکردنی یاسا لەلایەن چەکدارە میلیشیاکانەوە، زیان بە هەموو عێراقییەکان دەگەیەنێت".

بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ خۆپیشاندانێکی فراوان لە شاری بەغدا به‌دروشمی (کێ منی کوشت) دەستی پێکرد، هاوکات سەدان خۆپیشاندەر چوونە مەیدانی تەحریر، خۆپیشاندەران داوای لێپرسینەوەیان لە بکوژانی خۆپێشاندەران و جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپێشاندانەکانی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ یان کرد، هاوکات لەئەنجامی تەقەکردنی هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژران و بریندارکران. 


PM:04:16:28/05/2021