جەبار یاوەر لەبارەی دەنگۆی لابردنی لە پۆستەكەی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی لابردنی لە پۆستەكەی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا بەشێوەی فەڕمی هیچ شتێكیان لە بارەی ئاڵۆگۆڕی پۆستی ئەمیندار بەدەست نەگەیشتووە".

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" تاوەکو ئێستا بە فەرمی ئەمینداری گشتیی وەزارتی پیشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانم و نە بەشێوەی زارەکی و نە ھیچ نووسراوێکی فەرمی گەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئاڵوگۆڕ لە پایەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئیمەش ئەرکە کانی سەرشانمان بەو پەڕی دڵسۆزی و پرۆفیشناڵی جێبەجێ دەکەین، هەتا ئەو رۆژەی نووسراوی فەرمی دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئاڵوگۆڕکردن لەو پۆستە".

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

دوو روژە ھەواڵی ئالوگۆڕ لە پایەی ئەمینداری گشتی و لە لاپەڕەكانی فەیسبوك بڵاو دەكرێتەوە كە پەیوەندی و پرسیارێكی زۆر لە ئێمە دەكرێت لەوبارەیەوە بۆیە بۆ ئاگاداری ھە مو لایەك ئەم روونكردنەوەیەی خوارەوە پیشكەش بە هەموو لایەك دەكەین:

ئیمە ھەتاكو ئیستاكە بەفەرمی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستانین ونەبە شیوەی زارەكی و نەھیچ نوسراوێكی فەرمی گەیشتۆتە وەزارەتی پیشمەرگە بۆ ئاڵووگۆڕ لەپایەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ئیمەش ئەركەكانی سەرشانمان بەو پەڕی دڵسۆزی و پڕۆفێشناڵی جی بەجی دەكەین ھەتاكو ئەو ڕۆژەی نوسراوی فەرمی لەو بارەیەوە دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە ،و بۆ زانینی ھەموو لایەك كە بەندە لە سالی ١٩٧٦وە وەكو ئەندامێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لە سالی ۱۹۸٠ وە وەكو پێشمەرگەیەكی كوردستان بێ دابران و لە سالی ١٩٩٢ لە لیستی یەكە م وەجبەی قائم قامەكانی یەكە م كابینەی حكومەتی ھەریمی كوردستان وەكو یەكەم قائم قام و فەرمانبەرێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە قەزای كفری خوشەویست ، كە بە دریژایی ئەو (٤٥)سالەی كاركردنم لە بواری كاری ریكخستن و پێشمەرگەیی و حكومی ،قەت ھیچ روژیك لە روژان نەپرتە و بۆڵەم ھەبووە و نەداواكاری و نەگلەیی و نەكەم تەرخەمی و نەمانگرتن هەببوە و ڕاستی و دروستی سەلماندنی ئەوانەش بۆ خەڵكی كوردستان بە گشتی و ھەڤاڵەكانم لە كاروباری حیزبی و پێشمەرگەیی و حكومی دەھێڵمەوە..

ئێستاكەش بەندە وەكو ئەندامێكی دیرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و وەكو پێشمەرگەیەكی دێرینی كوردستان وفەرمانبەرێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پایەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ،ھەر فەرمانێك لە سەرۆكایەتی ھە رێم و حكومەتی ھەرێم و حیزبەكەم كە نوینەرایەتی دەكەم لەو پایەدا ،بگاتە دەستم ئەیخەمە سەر سەرم و جێ بەجی دەكەم و لای بەندە پایە و كورسی ئەمینداریەتی گشتی ئەرك و خزمەتە نەوەكو ناو و ئیمتیازە بێت و پایە و كورسی ھەتا سەر بۆ كەس نامێنێت و نابێت ،و بۆ زانینی ھەمو لایەك برای بەرێزم (رێباز بێركۆتی)پیاوێكی ماندونەناس و تێكوشەرێكی دێرین و ھاوڕێ و ھەڤاڵ و برایەكی خوشەویستی بەندەیە و بەقەد شاخی قەندیل لای من گەورەیە و رێزی ھەیە و ھەر ڕۆژێك بەفەرمی ئەركی ئەمینداریەتی گشتی پێ سپێردرا ،من لە خزمەتی دا دەبم و ئەندامێكی حزبی و فەرمانبەرێكی حكومیم و فەرمان جێبەجێ دەكەم ….

لەگەل رێزماندا بۆ ھەموو لایەك
فە ریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پیشمەرگە


PM:08:12:29/05/2021