ڤیدیۆ.. لە عێراق بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵی بەرپرسێکی باڵا

بە نارنجۆکی دەستی هێرش کرایە سەر ماڵی بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لە عێراق.

میدیاکانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لە شاری بابل لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو بە نارنجۆکی دەستی هێرش دەکرێتە سەر ماڵی بەرپرسێکی باڵا.

بەرپرسەکە پلەی لیوای هەیە لە وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی عێراق و روداوەکەش لە رێی کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە.


PM:01:20:30/05/2021