سەرۆکی حکومەت داوایەک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو داوایەکارییەک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" هیوادارین یەکێتی وەک لایەنێکی سەرەکی‌ و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوامبێت لەپشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان".

سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکردووە، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگشت ئەو خەباتگێڕو تێکۆشەرانە دەکەم کە لەڕیزەکانی یەکێتیدا لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بەخەباتداوە، بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان، داوا لەیەکێتی نیشتیمانى كوردستان ده‌كه‌م پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بێت. 


PM:01:53:01/06/2021