یاریەکانی ئەمڕۆی مۆندیالی ٢٠١٤



ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار یاری تر لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە گروپی حەوتەم و هەشتەم لە مۆندیالی ٢٠١٤ ئەنجام دەدرێت ناسنامەی چوار هەڵبژاردەی تر بۆ قۆناغی شانزە بە دیار دەکەوێت.

لە کاتژمێر ٧:٠٠ لە گروپی حەوتەم دوو یاری لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێت و کە ئەوانیش ئەڵمانیا و ئەمریکاو غاناو پۆرتوگالە،
ئەڵمانیا و ئەمریکا هەریەکەو چوار خاڵیان هەیەو لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن هەرچی پۆرتوگال و غانایە هەریەکەو خاڵێکیان هەیەو لە پلەی سێیەم و چوارەم دێن.

{ئەڵمانیا- ئەمریکا}

یاریگا : ئەرینا بێڕنامبۆ کانۆ
داوەر : رافشان ئیرماتۆف لە ئۆزپاکستان
کۆمێنتار : فەهد عەتێبی.


{پۆرتوگال غانا}
یاریگا: مانی جارنیشا
داوەر: نواف شوکرللە لە بەحرەین
کۆمێنتار: علی محمد علی.




لە کۆمەڵەی هەشتەم و کۆتایی دوو یاری تر لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێت و کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەلجیکا روبەروی کۆریای باشوور دەبێتەوە و جەزائیریش روبەڕوی روسیا دەبێتەوە.
بەلجیکا بە شەش خاڵ بلیتی قۆناغی داهاتووی مسۆگەر کردووەو ئەو سێ هەڵبژاردەکەی تر یەکیان سەردەکەون بۆ قۆناغی شانزە.

{بەلجیکا –کۆریای باشوور}

یاریگا: ئەرینا کۆرنشیانز
داوەر:بنیامین وێلیامز لە ئوسترالیا
کۆمێنتار: یوسف سەیف.

{جەزائیر- روسیا}

یاریگا: ئەرینا دی بایشیدا
داوەر: کۆنێت شاکیر لە تورکیا
کۆمێنتار: حەفیڤ دەراجی.



ئا/ شاهۆ فایق



PM:02:42:26/06/2014