بەغدا سەرجەم شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم خەرجدەکات


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  هەرێم رایگەیاند " هەفتەی داهاتوو سەرجەم شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ سالی ٢٠٢٠  بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت".
  
 لە راگەیەندراوێکدا، نەوزاد شێخ کامیل بەرێوبەری گشتی بازرگانی دەڵێت " سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت کە لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێم کراوە".

وەزارەتی بازرگانی بڕە پارەکانی پارێزگاکانی بەم شێوەیە دیارکردووە:
  
سلێمانی :  

بیست و سێ ملیار و حەوت سەدو پەنجا ملیۆن دینارە .

  
هەولێر:  

یازدە ملیار و نۆ سەدو حەوت ملیۆن دینارە .  

دهۆک: 

 
دە ملیار و حەوت سەدوشەست و پێنج ملیۆن دینارە.  



PM:04:29:02/06/2021