هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بڕیارە هەفتەی ئایندە بەیاوەری شاندێکی باڵا سەردانی عێراق بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دومینیک راب وەزیری دەرەوەی وڵاتی بەریتانیا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. 

لەسەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغداد گفتوگۆ لەبارەی پرسی پەیوەندییەکانی بەغدا-لەندەن و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش و چەند پرسێكی دیكە دەكەن.


PM:09:07:03/06/2021