پارێزگاری دهۆک بەڕێوەبەری کەمپی شاریا لەسەر کار لادەدات

نوسینگەی پارێزگاری دهۆک رایگەیاند " لەسەر داوای خەڵک بەڕێوەبەری کەمپی شاریا؛ ئەو کەمپەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دهۆک سوتا، لەسەرکار لادرا".

 

  لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو هەینی نوسینگەی پارێزگاری دهۆک ئاشکرای کرد " لەسەر داوای خەڵک بڕیاریاندا بە لەسەرکارلادانی سەردار یونس بەڕێوبەری ئێستای کەمپی شاریا و هەکار محەمەد ئەمین هێنانەوەی بەڕێوبەری پێشووی کەمپەکە بۆ پۆستی بەڕێوبەری کەمپی شاریا".

 

دوانیوەرٶی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگەی شاریا لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە، لە ئەنجامدا ٦ کەس برینداربوون، زیاتر لە ٣٠٠ چادر سوتاون و ١١٠ خێمەی تر زیانیان بەرکەوتووەو زۆرێک لە خێزانەکان هیچیان بۆ دەرنەچووەو هەموو کەلوپەل و شتێکیان سووتاوە.



PM:10:14:04/06/2021