یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق د. مەهدی حافیز دەیبات بەڕێوە

‌د. مەهدی حافیز
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان د. مەهدی حافیزە.

لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی دەست سپی میدیا كەوتووە، بەڕێوەبەری بازنەی هەڵبژاردنی كۆمسیۆن، میقداد شەریفی رایگەیاند كە كتابێكی رەسمی كردوە بۆ پەرلەمانی عێراق‌و پێی راگەیاندون كە د. مەهدی حافیز بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانە.

لەبەر رۆژشنایی ئەم نوسراوەی كۆمسیۆن، د. مەهدی حافیز سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەكات كە 328 ئەندامە.

بەیانی ئەمرۆ 26ی مانگ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق مەرسومێكی كۆماریی دەركرد كە داوادەكات سێشەممەی داهاتوو 1/7 پەرلەمانی نوێی عێراق یەكەم دانیشتنی خۆی ساز بكات.



PM:04:49:26/06/2014