قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ درێژ کرایەوە

دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ئێران لە ئەمڕۆ شەممەوە بۆ ماوەی ١٥ درێژدەكرێتەوە".

بەپێی وتەی ئیسماعیل عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەرێم و ئێران جارێكی دیكە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژ بکرێتەوە و تاوەکو بەرواری ٢٠ی حوزەیران قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەو سنوورە درێژ دەکرێتەوە. 

ئاماژەی بەوەشكردووە" تا ١٥ ڕۆژی دیكە رێگە بە سەردانی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەكانەوە تەنها بۆ چوار حاڵەت (كەسانی نەخۆش، قوتابی، بازرگان و خاوەن ئیقامەی كارپێكراو) رێگە دەدرێت". 


AM:09:27:05/06/2021