لە سلێمانی دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندان ئەنجامدرا

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە شاری سلێمانی دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شۆفێرانی تەکسی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی بە (سپی) ڕاگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک لە شۆفێرانی تاکسی لەدژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا".

باسی لەوەشکرد، شۆفێران داوا دەکەن کە بەنزینخانەی تایبەت بۆ تاکسییەکان دابنرێن و نرخی لیترێک بە ٥٠٠ دینار بفرۆشرێت.

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەجۆرێک نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتوەتە ٧٠٠ دینار و کە ئەوەش شۆفێران و هاوڵاتیانی نیگەران كرد.


PM:12:07:05/06/2021