ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان مه‌سعود بارزانی و ئوسامە نوجەیفی ڕاگەیەندرا

مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە سەلاحەدین پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی حزبی (للعراق متحدون) و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێکران و رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و جەخت لە پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کرایەوە. هەروەها هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بەرانبەر ئەو بایەخەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بابەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دەدات.

بارودۆخی پارێزگای نەینەوا تەوەرێکی دیكه‌ی ئەو دیدارە بوو، هەردوولا ئەوەیان دووپاتکردەوە، کە پێویستە بنەماکانی دەوڵەتی مەدەنی و دیموکراسیەت لە عێراقدا پتەوبکرێت.


PM:04:02:06/06/2021