میدیاکانی تورکیا: ئەردۆغان و نێچیرڤان باسیان لەیەکێتی خاکی عێراق کرد

ئەمرۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا کردو لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە، میدیاکانی تورکیاش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەو کۆبوونەوانەدا پاراستنی خاکی عێراق و یەکێتی سیاسی یەکێک بووە لەپرسەکان و هەردووکیان لەسەری رێکن.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە " هەردوولا پاراستنی یەکێتیی خاکی عێراق و یەکێتیی سیاسی ئەو وڵاتەیان بەستەوە بەشدارییەکی کارا و راستەقینەی پێکهاتەکان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، هەروەها جەختیانکردەوە لەسەر پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی بنکە فراوان لە عێراق".( لە کاتێکدا سەرکردایەتی کوردو پارتی لەهەموو کاتێک زیاتر باسی سەربەخۆیی دەکەن).
ئاژانسەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەردۆغان و بارزانی تەئکید لە گرنگی پێکھێنانی بە پەلەی حکومەتی بنکە فراوان بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانەی تێی کەوتووە کرایەوە.
 پرسی رەوشی تازەی موسڵ و کەرکوک ئازادکردنی ئەو تورکانەی لە عێراق لە لایەن چەکدارانی داعش رفێنراون، یەکێکی دیکەبوو لە باس و خواسەکانی دیداری بارزانی و ئەردۆغان.
هەروەها هاتووە "سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتوویەتیکە نیگەرانی ئەو بارودۆخەیە لە عێراق پێشهاتووە و پێشنیازی بەشداری پێکردنی راستەقینەی پێکهاتەکانی کردووە لە بەڕێوەبردنی عێراقدا".



PM:07:11:26/06/2014