داهاتی پەروێزخان و باشماخ ٧٥٪ کەمی کردووە

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت بەم دواییانە داهاتی هەردوو دەروازەی فەرمی باشماخ و پەروێزخان ٧٥٪ کەمی کردووە.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " داھاتی خاڵە سنوریەکانی ھەرێم بۆ خەزێنەی گشتی لەبەردەم مەترسی گەورە دایەو، داھاتی باشماخ و پەروێزخان بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەمیان کردوە".

وردەکاری زیاتر دەدات" پێشتر داھاتی پەروێزخان ٢٦ ملیار دیناری مانگانە بوو، باشماخ ٢٢ ملیار دینار بوو.. بەپێی ئەم حەوت ڕۆژە نزیکەی ٧٥٪‏ ئەم داھاتانە کەمی کردووە".

ئەوەش دەخاتەڕوو، پێشتر لە پەرێزخان ڕۆژانە تێکڕا نزیکە ٨٠٠ بارھەڵگر گومرگ دەکرا.. ئێستا بوە بە ٨٠ بارھەڵگر ! بەلێکدانەوەی ڕۆژانە گومرگ ٨٥٪‏ بۆ ٩٠ ٪‏ کەمیکردوە! 

هەروەها دەشڵێت "پێشتر ڕۆژانە جگە لە ڕێگای قاچاخ، لە باشماخ تێکڕا نزیکەی ٧٠٠ بارھەڵگر گومرگ دەکرا، بەڵام ئێستا نزیکەی ٣٠٠ بارھەڵگرە ، بەمەش داھاتی گومرگ بەرێژەی لە ٥٠٪‏ کەمیکردوە".

دەربارەی هۆکارەکانی کەمبوونەوەی داهاتی ئەو دوو دەروازە فەرمییە، عەلی حەمە ساڵح "عێراق بەپلانێکی تۆکمە کار بۆ ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی ھەموو مەرزەکانی ھەرێم دەکات، چاوپۆشی و ئاسانکاری زۆر دەکات و ئێستا بازرگانەکانی ھەرێمیش دەچن بۆ مەرزەکانی تر لە مونزریەوە تاوەکو ئوم قەسر.
بۆنمونە 
-لە عێراق ئاساییە سەرو ٤٠ تەنیش لە بار ھەڵگرێکدا باردەکرێت .. چاوپۆشی لە ئۆتۆمبیلی لێدراو دەکرێت! 
-لە عێراق کار بە تەعریفەی گومرگی ناکرێت، بارێک گومرگی لە باشماخ ٧٥٠٠ دۆلار بوە لە ئوم قەسرەو ھێناویانەتە سلێمانی بە ٢٥٠٠ دۆلار.. 
-ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا بە ١٣ ناوی جۆراوجۆر پارە وەردەگرن لە خاڵە سنوریەکانو ئەمەش بوە بەکولفە لەسەر بازرگان و دەیەوێت لێی دەرباز ببێت، تەنیا سکانەر لە خاڵی سنوری و بازگەکان لە پار ساڵدا نزیکەی ١٠٥ ملیۆن دۆلار بوە!!! ".

ئەو پەرلەمانتارە چارەسەرێش دەخاتەڕوو و دەڵێت "عێراق خۆی کار بەتەعریفە گومرگی ناکات.. ھەرێمیش دەبێ ھەندێک پێداچونەوە بکات.. 
یەک: پیداچونەوە بە لیستی ئەو کاڵانەدا بکرێت کە قەدەغەکراوە بە فەرمی و گومرگ بێت ئێستا بە قاچاخ دێت، وەک ھێلکەو خورما... 
دوو: پیداچونەوە بە نرخی گومرگی ئەو کاڵانەدا بکرێت، بەھۆی گرانیەوە بە قاچاخ دێت، وەک جگەرە کە ٩٥٪‏ ی بەقاچاخ دێت.. 
سێ: پێداچونەوە بە لیستی ئەو کاڵایانە بکرێت حیمایەی ئینتاجیان لەسەرەو لەھەرێمەوە داخڵ نابێت و لە ناوەڕاست و خواروی عێراق دێت.. 
چوار: خۆگونجاندن و ١٠٠٪‏ کار بە تەعریفەی گومرگی نەکرێت... 
پێنج: پێداچونەوە بەکاری ئەو کۆمپانیانەدا بکەێت لە خاڵە سنوریەکان کە بە ١٣ ناوی جیاواز پارە وەردەگرن و ساڵانە نزیکە ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە! حکومەت پازدە مانگە بڕیاری بۆ دەرکردوەو جێبەجێنەکراوە".

عەلی حەمە ساڵح هۆشداری دەدات و دەڵێت "ئەم سەرنجانە بایەخی پێنەدرێت ئەو خاڵە سنوریانەی ھەرێم تووشی زیانی گەورە دەبن".



PM:01:48:07/06/2021