سبەینێ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە سبەینێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەیاوەری شاندێکی باڵا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵایی وڵاتدا کۆبێتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، سبەینێ دومینیک راب وەزیری دەرەوەی وڵاتی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. 

لەسەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغداد گفتوگۆ لەبارەی كۆمەڵێك دۆسێی تایبەت بە پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە و ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش و چەند پرسێكی دیكە دەكەن.


PM:10:41:07/06/2021