ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێم دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێم بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆبێتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ دومینیک راب وەزیری دەرەوەی وڵاتی بەریتانیا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.

لەسەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بڕیارە كۆبوونەوەی یەكەمی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات و لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازیی لێبكرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە دۆمێنیك ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی وڵاتەكە كۆبووەوە.


AM:09:06:09/06/2021