کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، کە بەهۆی پەتایی کۆرۆنا، تیرۆر، رفاندن، سەردانی عێراق نەکەن. 

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تیرۆر، رفاندن، گرژیی چەکداری و توانا سنووردارەکانی عێراق بۆ پارێزگاریکردن لە هاوڵاتییە ئەمریکییەکان سەردانی عێراق مەکەن".

باسی لەوەشکردووە، هەموو ئەو کەسانەی سەردانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دەکەن و تەمەنیان لە (١٠) ساڵ زیاترە دەبێت ماسک بەکاربهێنن. 

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارکردنەوەکەدا کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت" کاتی سەردانیکردنی کۆنسوڵخانە بەهۆی رێنوێنییەکانی خۆپارێزییەوە سنووردار دەبێت، لە ٢٧ی حوزەیران کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پێدانی خزمەتگوزاریی".


PM:12:50:09/06/2021