گۆڕان لەسەر دەستلەکاركێشانەوەی ژمارەیەک هەڵسوڕاوی لە هەولێر روونکردنەوە دەدات

گۆران لەبارەی دەستلەکاركێشانەوەی ژمارەیەک بەرپرس و هەڵسوڕاوی لە هەولێر روونکردنەوە دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە گۆران لە ئێستادا لە هەموو کات بە‌هێزترە.
  
لە راگەیەندراوێکدا، هێمن شێخانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند " بزوتنەوەی گۆڕان تا ئێستا هیچ بەدیلێکی نییە و لەم نزیکانەش هیچ بەدیلێک دروست نابێت، نەیارانی ئەم بزوتنەوەیە لەخەونیشدا نایبینن کە گۆڕان و خەڵکی ستەمدیدە لێک بترازێنن".  
  
ئەو لە دەرێژەی راگەیاندراوەکەدا دەشڵێت "هیچ کات بەقەد ئێستا ئەنجومەنی قەزای ناوەندی بزوتنەوەی گۆڕان بەتایبەت لەڕوی کاری ڕێکخراوەییەوە بەهێز نەبووە".  
  
دوێنێ سێشەممە زیاتر لە ٦٠ هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر دەست لە کاركێشانەوەی خۆیان لە بزوتنەوەکە راگەیاند.



PM:03:29:09/06/2021