ئێوارەی ئەمڕۆش چوار شەممە دۆلار بەرامبەر دینار، هاوشێوەی دوێنێ نرخی پێوانەیی بەرزی تۆمار کرد. نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ئێوارەی ئەمڕۆ بە ١٥٠ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار، بەڵام دواتر دابەزیووە بۆ ١٥٠ هەزار و ٤٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی تر بەرامبەر دینار بەم شێوەیە بوو:
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٨٣ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢١٢ هەزار و ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٥٠ دینارە.