کەرکوک.. کاتژمێری پێدانی ئاوی خواردنەوەی ماڵان کەم دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک رایدەگەیەنێت" بەهۆی شکانی یەکێک لە هێڵەکانی گواستنەوەی ئاوی پرۆژەی کەرکوک کاتژمێرەکانی پێدانی ئاوی خواردنەوە کەمکراوەتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک دانیشتووانی شاری کەرکوک ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی شکانی یەکێک لە هێڵەکانی گواستنەوەی ئاوی پرۆژەی کەرکوک کاتژمێری پێدانی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بۆ چەند گەڕەکێک کەم دەکرێتەوە.

لەبەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک داوا لە هاوڵاتییانی ئەو گەڕەکانە دەکات کە لەسەر ئەو هێڵەن، بۆئەوەی دەست بە بەکارهێنانی ئاوەوە بگرن، تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت لە پرۆژەکەدا.


PM:08:40:09/06/2021