وەزارەتی بازرگانی عێراق گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیاندا دەکات و بەشە خۆراک لە چوار جۆرەوە دەكات بە حەوت جۆر.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان گۆڕانکاری تیاداکراوە و شارەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە ئەو گۆڕانکارییە دەیگرێتەوە.
هەروەها هاتووە" جگە لە زەیت و شەکر و برنج و ئارد کە وەک خۆیان دەمێننەوەو دابەشدەکرێن، دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و نۆکیشی بۆ زیاددەکرێت."
ئەم بڕە زیادەیە لە مانگی تەموزەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
سیستمی بەشەخۆراکی مانگانە لە عێراقدا ٩٠% خێزانە عێراقییەکان بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان پێدەبەستن.