لە هەفتەیەکدا چوار کرێکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا و بەمەش لە ماوەی هەفتەیەکدا چوار کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ پێنج شەممە کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی "یەحیا محەمەدی خانەقا" لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە گەڕەکی مەیدانی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چوار کرێکار لە شارەکانی مەریوان، کرماشان، سەقز و سەردەشت لەکاتی کارکردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


PM:10:11:11/06/2021