ئەو کرێکارە عەرەبەی هاوڵاتیەکی سلێمانی بە چەکوش کوشت، دەستگیر کرا ( وێنەی تۆمەتبارەکە ببینە )

‌وێنەی هاولآتییە کوردەکەی سلێمانی
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کرێکارە عەرەبە تۆمەتبارەی راگەیاند کە شەوی پێنج شەممە هاوڵاتییەکی سلێمانی بە چەکوش و چەقۆ کووشتبوو، دواتر ئۆتۆمبیلەکەشی دزی بوو.

بەپێی راگەیاندنەکەی ئاسایش ئەو کەسەی گیراوە عەرەبەو خەڵکی تکریتەو لە دایکبووی ١٩٩٨ ە، تا ئێستا نەزانراوە ئایا کەسی تر بەشداری ئەم تاوانەی کردووەو دەستگیکراون، یان هەڵهاتوون.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:  

دوایی ئەوەی دوێنێ 11/6/2021 لەشاری سلێمانی هاوڵاتیەک بەناوی ( عوسمان حمەسەعید ) لەگەڕکی رزگاری شاری سلێمانی کوژراو ئۆتۆمۆبیلەکەی لە جۆری تۆیۆتۆ لاندکرۆزەر ستێشن دزراو تاوانباری تاوانەکە هەڵهات و ئۆتۆمۆبیلەکەی بەرە وخواروی عێراق بردبوو , دەست بەجێ هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 406 ) لەیاسایی سزادانی عێراقی و بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ( بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای کەرکوک + دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق + ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغداد + قیادەی پۆلیسی پارێزگای صلاح الدیین ) , توانیمان ناسنامە و شوێنی دانیشتی کەسی تاوانبار بەناوی ( س , ح , ح , ت ) لەدایک بووی ساڵی 1998 تکریت , دەست نیشان بکەین , تاوانبار دەستگیر بکرێت و دەست بگیرێت بەسەر ئۆتۆمۆبیلە دزراوەکەدا , تاوانبار ماوەی چەندمانگێکە , هاتۆتە شاری سلێمانی و نیشتەجێ بووە , بەردەوام کاری بۆ کوژراوەکە کردووه, دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە هەڵدێت بۆ شاری تکریت , لە ئۆپراسیۆنیێکی هاوبەشدا لە سەر زانیاریەکانی ئاسایشی پریزگای سلێمانی و لەلایەن تیمیکی هاوبەشەوە کەسی داواکراو لەماوی کەمترلە ( ٢٤ ) کاتژمێردا دەستگیربکرێت , بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە .  



AM:11:31:12/06/2021