بارزانی سەردانی هێزی پێشمەرگەو یەکەیەکی سووپای عێراق لە رۆژهەڵاتی دیجلە دەکات

‌بارزانی سەردانی یەکەیەکی سووپای عێراق دەکات
 بەپێی ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 27ـی 6ـی 2014 بارزانی سەرۆكی هەرێمی (ماوە بۆ درێژکراوە) بە مەبەستی لەنزیك ئاگاداربوونەوەی لە بارودۆخ و پێویستییەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سەردانی سنوور و هێڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە كرد.
لەم سەردانە مەیدانییەدا بارزانی فەرماندەیی و تەشكیلاتە سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لەو دەڤەرەدا بەسەر كردەوە و وردەكاریی و گوزەران و بارودۆخ و ئەو ڕێوشوێنانەی لە نزیكەوە بینی كە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە و لەپێناو پاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەڕەشەیەك لەو ناوچەیە گیراوەتەبەر.
 بارزانی سەردانی لیوای ٥ فرقەی دووی سووپای عێراقیشی کردووە کە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هیچ باسێکی نەکردووە.



PM:10:09:27/06/2014