بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتیانەن کە لە پشکینینی هاتوچۆی سلێمانی دەرنەچوون.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكیدا ئاگاداری خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتیانە دەکاتەوە كە پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیدا دەرنەچوون. 

ئاماژە بەوەشکراوە" دەتوانن رۆژی دووشەممەی داهاتوو كە دەكاتە بەرواری (21.6.2021) كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان".


AM:11:28:15/06/2021