ڤیدیۆ.. گۆرانییەکی هێلی لەڤ ٢٠ ملیۆن بینەری هەیە

گۆرانیبێژ و کچە فاسیۆنی کورد، هێلی لەڤ گۆرانییەکەی کە ساڵی ٢٠٢٠ ی کە بەناونیشانی " مشتاکلک " ە توانیوییەتی ٢٠ ملیۆن بینەری تێپەڕێنێت.

هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکدا کە گرتەیەکی ڤیدیۆی ئەو گۆرانییەی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ گۆرانی بێژێ عێراقی محەمەد سەلمان وتوویەتی " بینەری ئەو گۆرانییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب گەیشتۆتە سەرو ٢٠ ملیۆن بینەر، سوپاس بۆ ئێوە ئەمە تەنها سەرەتایە".

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



PM:10:51:16/06/2021