تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای راگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی ٢٣ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٦٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٨٦٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٢٧٩ هەزار و ٦٩٧ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ٨٣٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١٩٢ هەزار و ٢٨٥ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:38:18/06/2021