وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق پێوایە حاڵەتی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کەڕووی رەش زۆر نییەو نەبۆتە پەتا.
ره‌بی فه‌لاح حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی پزیشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه بە میدیا عێراقییەکانی رایگه‌یاند " به‌دواداچونیان بۆ كه‌یسه گومانلێكراوه‌كان یان كه‌یسی كه‌ڕوی قارچك کردووەو لیژنەیان بۆ دروستکردووە، وه‌كو ده‌ركه‌وتوه هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵام به‌فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، ژماره‌شیان هێنده زۆر نییه تا وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی به‌ربڵاو دابنرێت پەتا هەژمار بکرێت".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت "ئه‌م نه‌خۆشیه پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هه‌بوه، پزیشكه عێراقییه‌كان باش ده‌زانن چۆن ده‌ستنیشانی بكه‌ن و چاره‌سه‌ری پزیشكی و پرۆتۆكۆلی تایبه‌تیشی هه‌یه".
تەندروستی عێراق گومانلێکراوانی ئەو نەخۆشییە ئاگادار دەکاتەوە وداوا دەکات ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه، سه‌ردانی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی رێگری له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌ك شه‌كره، هه‌روه‌ها كه‌ڕوی ره‌ش زیاتر له‌و كه‌سانه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رگریی جه‌سته‌یان لاواز بووه.