لەبارەی پێداویستی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە حکومەتی هەرێم بریارێكی نوێی دەركرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا مانگانە بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار، بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکات. 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کورددستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا مانگانە بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی تر.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی نوسراوی ژ7291 کە ئەمڕۆ یەکشەممە (20ی حوزەیرانی 2021) بە واژۆی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی وئابووری کراوە، وردەکاری ڕەزامەندی خەرجکردنی بڕی پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی نانەکەلی، ڕزگاری (هەولێر)، هیوا (سلێمانی)، ئازادی (دهۆک).  

باسی لەوەشکردووە، هەروەها بەپێی نووسراوی ژ 7293 لە 20ی حوزەیران، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لە سەر خەرجکردنی ملیارێک و 27 ملیۆن شەسەد هەزار دیناری مانگانە دا لە بری نۆڕینگە (بدل عیادە) کە لە نوسراوەکەی سەرۆکی دیوان وردەکاری خەرجکردنەکەی ڕوونکراوەتەوە.  


PM:02:10:20/06/2021