حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە ١ ملیار و ٦٠٠ شەش سەد ملیۆن دینار)ـی بۆ کڕینی دەرمان، دابینکردنی ئامێر، تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی دیکە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە تەرخانکرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر لەگەڵ بڵاوکردنەوە بودجەی تەرخانکراو بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لەهەرێمی کوردستان دەشڵێت " بڕیارماندا مانگانە بودجهیهكی تایبهت بۆ نەخۆشخانەکانی چارەسەرکردنی توشبوانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، ئهمهش بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی گشت پێداویستییە پزییشکییەکان".
بەهۆی کەمکردنەوەی بودجەی نەخۆشخانەی هیوا و تەمویلی کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە لەماوەی ڕابردو بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.