سبەی یەکەم رۆژی هاوین باشووری کوردستان گەرم دەبێت

سبەی دوو شەممە ٢١ ی حوزەیران یەکەم رۆژی هاوینە لە باشوری کوردستان و پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رۆژێکی گەرم دەبێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ، پێشبینی دەکات سبەی دوو شەممە پلەی گەرما بەرزبێت.

ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات، سبەی کەرکوک گەرمترین پلەی هەبێت و بگاتە ٤٣ پلەی سیریزی، هەرچی سلێمانییە ٤١ پلە دەبێت.

پلەی گەرمای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ٣٩ دەبێت، هاوشێوەی هەولێر دهۆکیش ٣٩ پلە دەبێت.

پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەگەڵ وشکەساڵی ئەمساڵدا پلەی گەرماش بەرزدەبێت.



AM:12:21:21/06/2021