به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ دووشەممە و سبه‌ی سێشەممەی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێنێتەوە، هاوکات ئەمڕۆ تۆزێکی کەم تەواوی باشووری کوردستان دەگرێتەوە.