هۆکارێکی تری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشکراکرا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت و بە قۆرغکاری دەیداتە دوو کۆمپانیا، هەر لیترێک بە 630 دینار هەژمارکراوە". 

عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند" ئەم ناوبنێین چی! ئەمڕۆ پاش یاداشتی خاوەن بەنزینخانەکانی ھەولێر بەدواداچونی مەیدانی، حکومەت رۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوت لە پاڵاوگەی کار دەپاڵێوێت و 870 ھەزار لیتر بەرھەمیەتی".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بەقۆرخکاری دراوە بە ھەردوو کۆمپانیای کورد نەفت وسەن ئۆیل لیترێک بە 630 دینار! ئەوانیش دەیفرۆشنەوە بە بەنزینخانەکان لیتری بە 725 دینار! بەنزینخانەکانیش خۆیان ڕاستەوخۆ دەڕۆن لە پاڵاوگەی کاری وەردەگرن و پارەکەش لە بازاڕی دۆلارەکە تەسلیم دەکرێت! 

ئەوەشی خستەڕوو، کورد نەفت و سەن ئۆیڵ خۆیان بەنزینخانەیان ھەیە لیترێک بەنزین خۆیان دەیدەن بە 660 دینار، بە بەنزینخانەکانی تر بە جوملە دەفرۆشنە 725 دینار!! ئەمەش وادەکات زیاتر لە 400 بەنزینخانە مەترسی داخستنیان لەسەرە بەھۆی ئەم قۆرخکاریە!! 

باسی لەوەشکردووە، پێویستە ئەم بەرھەمە بەنرخێکی جێگیر بدرێتە ھەموو بەنزینخانەکان و ھۆکاربێت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین.


PM:03:08:23/06/2021