هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان لەسەر پرسی مووچە و بوودجە كۆدەبێتەوە

بڕیارە هەفتەی ئایندە بە ئامادەبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی مووچە، بوودجە و ڕێژەی لێبڕین کۆبێتەوە.

لەوبارەیەوە عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند" سەردانی ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانمان كرد، بەمەبەستی گفتووگۆ سەبارەت بەو پرۆژە یاسایانەی فراكسیۆنی ئێمە لە ڕابردوودا پێشكەشی كردوون، بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا دووانیان بخرێنە بەرنامەی كارەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، داوامانكرد كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبكاتەوە و گفتووگۆ لەبارەی مووچە و بوودجەوە بكرێت و بەربەستەكانی بەردەم ڕۆڵ بینینی پەرلەمان لە چاودێریی و لێپرسینەوە لاببرێن و بە ئەركی خۆی هەستێت. 

دەشڵێت" بۆ بابەتی مووچە و بوودجە و داهات و چەند بابەتێكی دیكەش، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە". 


AM:09:45:24/06/2021