دوای نه‌بردنی وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوک له‌لایه‌ن بارزانی و نه‌بردنی وه‌زیری دارایی بۆ تورکیا له‌لایه‌ن نێچیرڤانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ترسێت له‌په‌راوێزخستن.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان عومه‌ر عینایه‌ت له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک له‌ژێر ناونیشانی "دوو سەردانی پێویست و چوار پرسی سەیر!"، ده‌ڵێت" رۆژی پێنج شەممە 26/6/2014 سەرۆکی حکومەت بە یاوەری قوباد تاڵەبانی و ئاشتی هەورامی سەردانی سەرۆک وەزیرانی تورکیای کرد و وەزیری دارایی لەگەَل نەبوو، وەزیری دارایی بەڕێز (رێباز محمد عبدالله ) لە بزوتنەوەی گۆڕانە و ئەندامی لیژنەی باڵای وزەیە".
ئه‌و ده‌پرسێت" بۆچی لە کەرکوک وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نەبوو؟ بۆچی بۆ تورکیا وەزیری دارایی هاوسەفەری سەرۆکی حکومەت نەبوو؟ بۆچی لەبری فەرماندەیەکی سەربازی بەرپرسێکی حیزبی کردە فەرماندەی میحوەری کەرکوک؟ (لەگەڵ رێزم بۆ کاکە حەمەی حاجی محمود و توانا سەربازیەکەی)، بۆچی لە رێگای وەزیری پێشمەرگەوە ئەم کارەی نەکرد؟ تۆ بڵێی نیازیان پەراوێزخستنی گۆڕان و وەزیرەکانی بێت؟ ئەمانە ئاماژە گەلێکی نا تەندروستن، خۆزگە پلان بۆ داڕێژراو نەبێت؟".