ئەحمەد حاجی رەشید: دەبێت هەرێم بۆ ئەم مانگانە ٦٣٠ ملیۆن دۆلار بدات بە بەغدا

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند" لە کۆبوونەوەی لیژنەی داراییدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە دەبێت نەک پارە بۆ هەرێم بنێردرێت، بەڵکو ئەوان ٦٣٠ ملیۆن دۆلار قەرزاری ئەم چەند مانگەن".
 
ئەحمەدی حاجی رەشید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت " لەسەر بانگهێشتی لێژنەی دارایی ئەمڕۆ وەزیری دارایی بانگهێشتی لێژنەکراو تێدا چەند پرسیارێکی ئاڕاستەکرا بەتایبەت پشکی هەرێم لەبوجە".

ئەو پەرلەمانتارە روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت " لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وەزیر ڕونکردنەوەیەکی وردی دا وتی بەپێی بڕگەکانی ماددەی (۱٠، ۱۱) یاسای بوجە هەرێم کۆمەڵێک پابەندبونی لەسەرە لەبەرانبەردا کۆمەڵێک شایستەشی هەیە دوای ئەوەی لەئەنجومەنی وەزیران بڕیار دراوە کە شایستەکانی بۆ بنێرێت ، ئێمە وەک وەزارەت ڕاسپێراوین ئەو وردکاریە بکەین بزانین هەرێم چەندە شایستەی بەردەکەوێت بۆ ماوەی ئەم (٦) مانگە لە ئەنجامدا دوای حسابکردنی خەرجیە فیعلیەکانی حکومەت و لێدەرکردنی بوجەی سیادی و حاکمە ڕون بویەوە کە هەرێم دەبێت ڕۆژانە بایی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل نەوت بەحسابی سۆمۆ ڕادەستی حکومەت بکەن دەبێت لەئێستادا حکومەتی هەرێم بۆ ئەم چەند مانگەی پێشوو بڕی (٦۳٠) شەش سەدو سی ملیۆن دۆلار بداتە حکومەتی فیدراڵ ، واتە لەبری ئەوەی پارەی بۆ بنێرین قەرزاردار دەرچوو بۆیە ئەگەر لەڕووی سیاسەوە چارەسەر نەکرێت بەپێی بڕگەکانی یاسای بوجە هیچ بڕە شایستەیەکی بۆ ناڕوات".

هەروەها دەشڵێت " لێرەدا بەویستی دەزانم وەبیر وەفدەکەی هەرێم بهێنمەوە لەبەردەم هۆڵی کۆبونەوەکانی لێژنەی دارایدا پێیان گەشتم زۆر بەڕاشکاوی بۆم ڕون کردنەوە و سوێندم بۆ خواردن کە ئەو حسابەی ئێوە کردوتانە هەڵەیەو لەوبڕگەی هێناوتانە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ ڕێکەوتون لەسەری زەرەرتانەو هیچتان دەست ناکەویت بەشاهیدی هەندی لە برایانی لێژنەی دارایی .  بەڵام بەداخەوە کەگوێ نەگرن خەتای ئێمە نییە".



PM:12:31:25/06/2021