ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانی گەریلا لە مەتینا لە دژی سوپای تورکیا لە دوو لاوە لە داگیرکەرانیاندا و شەش سەربازی تورکیاش کوژران".
هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانیان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
هەرێمی مەتینا
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابووردا:-
٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٤٠ لەدژی داگیرکەران لە گردی کۆردینە لە دوولاوە چالاکی یەنجامدراوە. بەرەی یەکەم: سەنگەرێکی چەکی ئەی ٤ کە دوو داگیرکەری لێبوو بوونە ئامانج. سەنگەرەکە رووخێنرا و دوو داگیرکەرەکەش سزادران. هەروەها ٢ داگیرکەریش کە لە دەوروبەری سەنگەرەکە خۆیان شاردبووە سزادران. بەرەی دووەمین: دوو داگیرکەر و سەنگەرێک کرانە ئامانج. لە ئەنجامی لێدانی بەهێزدا، چەکی ناو سەنگەرەکە و سەنگەرەکە تێكشکێنران و ٢ داگیرکەریش سزادران.
لە ئەنجامی چالاکیە سەرکەوتووەکەی هێزەکانمان لانیکەم ٦ داگیرکەر سزادراون، ٢ سەنگەر، چەکێکی ئەی ٤ و چەکێکی بۆمبەراتۆر تێکشکێنران. ئەم چالاکیە بۆ ساڵیادی شەهادەتی هاوڕێی فەرماندارمان شەهید زیلان (زەینەب کناجی) ئەنجامدراوە.
هەرێمی ئاڤاشین
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە ئاڤاشین:
لە ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:١٠دا لە گردی سۆر داگیرکەران ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن. هێزەکانمان بە بەهێزی لە داگیرکەرانیاندا. کاتژمێر لە ١٩:٣٠ بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەران درا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا. کاتژمێر ٢٠:١٠ داگیرکەران جارێکی دیکە ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن، جارێکیتر لێیاندرا. داگیرکەران ناچار بوون کشانەوە.
لە ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٣٠دا داگیرکەران ویستیان بەرەو تونێلەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان لەنزیکەوە لە دوژمنیاندا. داگیرکەران گورزی گەورەیان بەرکەوت و کشانەوە.
هێرشی ئاسمانی
لە چوارچێوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
لە ٢٢ی حوزەیران کاتژمیر ٠١:٠٠ گۆڕەپانی وەرخالێ و تابوری عەرەبانی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا.
لە ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٠٠ و ١٥:٠٠ زەویەکانی گوندەکانی دەرگەلێ و بەشیلی سەر بە ەتینا بە فڕۆکە ٣ جار بۆردومانکران.
لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."