" بەم نزیكانە بەغدا بڕە پارەیەك بۆ هەرێم دەنێرێت "

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، بەم نزیكانە حكومەتی عێراق بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" حكومەتی هەرێم پابەندە بە دابەشكردنی موچە هەر 30 رۆژ جارێک". 

جوتیار عادل وتیشی" بەم نزیكانە بڕە پارەیەك لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت". 


PM:02:52:25/06/2021