كه‌سوكاری زیندانیانی بادینان ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەیان بڵاوکردەوە

كه‌سوكاری زیندانیانی ناوچەی بادینان داوای پشتگیری و هاتنه‌ده‌نگی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و رایانگه‌یاند" كه‌ بارودۆخیان خراپه‌ و پلانی‌ مه‌ترسیدار هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو چالاكوان به‌بێ منه‌تی حوكم ده‌كرێن". 

ئەمڕۆ هه‌ینی‌ كه‌سوكاری زیندانیانی بادینان راگه‌یه‌ندراوێكی بەپەلەیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووە" تكا لەسەرجەم هاوڵاتیان و ئازادیخوازان دەکەین هەرکەسێک خۆی بەخەمخۆری كورد دەزانێت بابێدەنگ نەبن لەو زولمەی له گیراوانی بادینان دەکرێت، ئەوان گیانی خۆیان خستوته مەترسی لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی هاووڵاتیان و دەبێت هاوڵاتیانیش وەفای خۆیان بخەنەڕوو لە پشت شاشەكانبێنه‌ دەروه‌، لانیکەم گەر به پۆستێكی سوشیال میدیاش بێت یان بەچالاكی هەڵوێست بنوێنن". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ ئەوانن سبەی  ئێمەین بۆیە داوا له سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ڕێکخراوەكانی جیهانی دەکەین  بێنه‌ سه‌رخه‌ت، تكایه، تكایه، تكایه، بەجدی تر وەرنه سەرخەت بارودۆخی زیندانیان خراپه هیچ بەرەوپێشچونێك نیه و پلانی مەترسیدار هەیه كە هەموو چالاكوان بەبێ منەتی حوكم دەكرێن. 


PM:05:51:25/06/2021