ڤیدیۆ: بەرازیل سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشتەم


 ئەمڕۆ شەممە لە یەکەم یاری قۆماغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٤  هەڵبژاردەی بەرازیل  { ٢-٣ } بە لێدانەکانی سزای یەکلای کەرەوە سەرکەوتنی بەسەر چیلییدا بە دەستهێنا دوای ئەوەی ٩٠ خولەک هەردوو هەڵبژاردە بە گۆڵێک یەکسانبوون.

بەرازیل لە سەرەتای گێمی یەکەمدا باشتر یارییان دەکردوو گۆڵێکیان لەلایەن داڤید لویزەوە تۆمار کرد لە خولەکی ١٨ دا ،  دواتر لە خولەکی ٣٦ ئەلێکسس سانچێز ئەنجامەکەی بۆ چیلی یەکسان کردەوەو گێمی یەکەم بەو ئەنجامە بە کۆتا هات.

لە گێمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام هیچکام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەنوو ئەو گێمەش بە گۆڵێک بە کۆتا هات.
 ،دواتر داوەری یاریەکە پەنای بردە سەردووگێمی زیادکراوو لەو دوو گێمە زیادکراوەشدا هیچکامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن .
دواتر داوەری یاریەکە پەنای بردە بەر لێدانی سزای یەکلای کەرەوەو تێیدا گۆڵچی بەرازیل سێ لێدانی سزای گەراندەوەو لە لایەن فیفاوە بە پیاوی یاریەکە دیاری کرا .
سەرەنجام یاریەکە بە بردنەوەی  بەرازیل بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە کۆتا هاتوو  خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەمی مۆندیال و لەوێشدا روبەروی براوەی ئۆرۆگوای و کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.

ئا/ شاهۆ فایق






PM:10:33:28/06/2014