قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌ڕێوەبه‌ری فه‌رمانگه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی قه‌زای كۆیه كۆبووه‌وه، رایگه‌یاند پێویسته نمونه‌یه‌كی جوانی حوكمڕانی پێشكه‌ش بكه‌ن و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان بكه‌ن به ئه‌وله‌وییه‌تی كاری خۆیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كۆیه، ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانی، گفتوگۆی له‌باره‌ی ڕه‌وشی خزمه‌تگوزاری و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قه‌زای كۆیه كرد و پاش خستنه‌ڕووی پلان و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، رونیكرده‌وه، ده‌بێت به‌باشترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان بكه‌ن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بكه‌ن به كاری له‌پێشینه‌ی خۆیان.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران راشیگه‌یاند، چاوه‌ڕێن حكومه‌تی عیراقیش بڕیاره‌كه‌ی بۆ ڕه‌وانه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم جێبه‌جێ بكات.
قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی كۆیه داواكاری و كێشه‌كانی قه‌زاكه‌یان خسته به‌رده‌م جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه به‌ڵێنیدا له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كاریان له‌سه‌ر بكرێت.