بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەبارەی گیانلەدەستدانی ئاسایشێک لە بازگەی ئاسایشی بان مەقان ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" ئەو ئاسایشە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوایی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌داخه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه 2021/6/28 كاتژمێر 10:25 خوله‌كی به‌یانی كۆمیسه‌ری پله شه‌ش (فه‌رهاد سه‌ڵاح مسته‌فا) كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌بازگه‌ی ئاسایشی بان مه‌قان له‌نزیك بازگه‌كه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا".
دەشڵێت" سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه خۆكوژی بووه و ناوبراو مۆڵه‌تی ئاسایی بووه و له‌ئه‌ركدا نه‌بووه، ئه‌و چه‌كه‌شی كه خۆی پێكوشتووه و خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كارمه‌نده‌كه و میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی نییه".
له‌باره‌یی هۆكارو چۆنێتی خۆكوشتنه‌كه‌ی، ئاسایش رایگه‌یاندووه كه" به‌فه‌رمانی دادوه‌ری دادگه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه".
روونیشیكردووه‌ته‌وە، ناوبراو دانیشتوی شاری كه‌ركوكه و خێزانداره و موالیدی (1977)ه.