كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێم ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە

كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی سەربەخۆیی كەرتی نەوت و گاز ڕاپۆرتی چارەكی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٠ی تایبەت بەداتا وزانیاری نوێ لەبارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە ١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠ تا ٣١ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠ بڵاوكردەوە و 

كۆمپانیای (دیلۆیت) ی جیهانی سەبارەت بەوردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان – عێراق ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هەرێم بەردەوام دەبێت لەسەركاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و پێشنیازی لایەنە پەیوەندیدارەكان و لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت لە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی وەزیران، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ ئاشكراكردنی زانیاری سەربار دەكات بۆ پەرەپێدانی شەفافییەت لە بواری كەرتی نەوت و گاز. بەمجۆرە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە بەردەوامی راپۆرتەكانی وردبینیكردنی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان پشتڕاستكراوە لەلایەن كۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەكاتەوە. وە لە ساڵی (٢٠١٩)ەشەوە داتا و زانیاری پێشكەش كردووە دەربارەی ڕەسیدی پێشەكیدراو بە هەرێمی كوردستان كە قەرزاری كڕیارەكانی نەوتە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئاشكراكردنی زانیارییەكان فراوان كران و هاوتاكردنی داتاكانی نێوان بەرهەمهێنان و هەناردەكان و بەكاربردنی ناوخۆشی گرتەوە.

دەشڵێت" حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و پێشنیازی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەرەڕای كاركردن بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەكانی چاودێری و وردبینی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییە ناوخۆییەكانی بواری وردبینیی كەرتی نەوت و گاز، و حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە بەردەوام دەبێت لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە". 

لەم لینکەوە دەتوانن خوێنەری دەقی راپۆرتی دیلۆیت بن: 


PM:08:34:28/06/2021