لە شێخان خۆپیشاندانە


لەگەڵ خراپبوونی دۆخی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان، لەچەندان شوێنی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان بەڕێوە دەچێت، لە دوای خۆپیشاندانەکانی رێگای سلێمانی – دوکانی دوو رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ چوار شەممە خۆپیشاندان لە شارۆچکەی چڕەی سەر بەشێخانی پارێزگای دهۆک دەستپێکرد.

خۆپیشاندەرانی شارۆچکەکە کە ئەم بەیانییە چوار شەممە لەدژی بێ کارەبایی خۆپیشاندانیان کرد، رێگای سەرەکی هەولێر – دهۆکیان گرت و، چەندجارێک هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکرد، بەڵام سەرلەنوێ خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوەو هاتوچۆی رێگا سەرەکییەکە رادەگرن.

لەگەڵ وەرزی هاویندا لە زۆرێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم خزمەتوگوزارییەکان خراپ دەبن و هاوڵاتیانیش خۆپیشاندان بۆ چاککردنی خزمەتگوزارییەکان دەست پێدەکات و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ فراوانتر بێت.



PM:02:49:30/06/2021