بەغدا کرایە پشوو
پارێزگارەکانیش سەرپشککران

ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند" سبەی پێج شەممە دەکرێتە پشوو لە بەغدای پایتەخت ".

لە نووسراوێکدا کە بۆ پارێزگارەکان لەلایەن ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە نێردراوە، پارێزگارەکان سەرپشک کراون کە پلەی گەرمای هەر پارێزگایەک بگاتە سەرو ٥٠ پلە، پارێزگار دەتوانێت پشوو رابەگەیەنێت.
 
سبەی پێنج شەممە ١ ی تەموز لە بەغداو چەندان پارێزگاری تری عێڕاق پشووە.

پشووی فەرمانگەکان، فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان و خزمەتگوزاریەکانی تر ناگرێتەوە. 



PM:05:35:30/06/2021