فڕۆكە جەنگییەکانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە چیای شنگال بۆردوومانكرد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چیاى شەنگالیان بۆردومان کرد، کە بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێکی یەكینەكانی بەرخۆردانی (شەنگال)یان كردە ئامانج.

لەوبارەیەوە مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەوڵەتی تورکیا، دەوروبەری کەمپی (سەردەشت)یان لەسەر چیای شەنگال بۆردومان كرد".

بەپێی زانیارییەکان، لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەبەشە لە چیای شەنگال کراوەتە ئامانج، هاوکات تەنیا زیانی ماددی هەبووە و كەس بریندار نەبووە و گیانی لەدەستنەداوە. 


PM:10:05:30/06/2021