قایمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكییه‌كانی مانگی رابردووی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه كه زیاتر له پێنج هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه، هەر بەپێی ئامارەکە 561 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی کراوە بۆ شوێنەکان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه قائیمقامیەتى سلێمانى ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووە" پێنج هه‌زار و (830) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، كه لەو بەسەرکردنەوانەشیاندا (561) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ شوێنه‌كان تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بوه، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنانی پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها (313) شوێنیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن".
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتوه: به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (49) شوێن داخراون، یه‌ك شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: له مانگی رابردودا و له ئه‌نجامی پشكنیینه به‌رده‌وامه‌كانیان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابوری ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی به‌شێكیش له‌و كاڵاوشمه‌كانه له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كانیان بوه كه كۆی گشتیی (74) تۆن و (520) كیلۆگرامه و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت.
ئاماره‌كه ئەوەشی تێدایە کە به‌هۆی دوباركردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان کراوە، كه بڕه‌كه‌ی له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی (2021) بریتییه له (42) ملیۆن و (975) هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.