سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی سپی میدیا که رۆژی 27ی حوزه‌یران بڵاوکرایه‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات "نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نها دوو وه‌زیری داناوه"، ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ی بڵاوکرده‌وه.
له‌و رونکردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که پاش هه‌ڵبژاردنی 21-9-2013 که گۆڕانه بریاری دا به‌شداری حکومه‌تی هه‌رێم بکات "کاک مسته‌فای سه‌ید قادر پاڵێوراوی رێخه‌ری گشتی بوو بۆ هه‌ریه‌ک له‌م پۆستانه ئه‌گه‌ر به‌ر گۆڕان بکه‌وێت( جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه).
له رونکرنه‌وه‌که‌دا که سه‌رچاوه‌کی نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت هاتووه ماوه‌یه‌ک ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌درێت به گۆڕان، له‌م کاته‌شدا کاک مسته‌فا پاڵێوراو بوو بۆ جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و هه‌ریه‌ک له‌دارای تۆفیق ئاغا و سه‌رکه‌وتی کوبه پاڵێوراوی رێکخه‌ری گشتی بوون بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
سه‌باره‌ت به دانانی وه‌زیری دارایی و بازرگانی و پیشه‌سازی و پێویست ناکات روونکردنه‌وه بده‌ین و هه‌ردوو وه‌زیره‌که وه‌ک هه‌واڵه‌که ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات، رێکخه‌ری گشتی دایناوون.
له‌مه‌ڕ دانانی که‌سێک بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف که رێکخه‌ری گشتی سه‌ره‌تا د. هاشم محه‌مه‌د ئه‌مینی دانابوو که دکتۆرای له شه‌ریعه‌داهه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی له‌هه‌ولێر ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانین یاداشتێکی ناره‌زاییان نارد بۆ رێکخه‌ری گشتی که دوو خالێ له خۆ گرتبوو، یه‌کێکیان تێبینی بوو له‌سه‌ر ئه‌و میکانیزمه‌ی وه‌زیره‌کانی پێدانراون، دووه‌میان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که پرس و ڕا به هه‌ولێر نه‌کراوه له‌سه‌ر دانانی د. هاشم محه‌مه‌د ئه‌مین، ئه‌وه‌بوو پاش ئه‌و یاداشته ئه‌و گۆڕدارا به که‌مال موسلیم ئه‌وه‌ی که زانراوه ناوبراو یه‌کێکه له که‌سه نزیه‌که‌کانی کاک نه‌وشیروان. دوو بڕوا نامه‌ی هه‌یه زانستی جویۆلۆجی و له یاسادا.
ده‌رباره‌ی پاڵێوراوانی لیستی په‌رله‌مانی کوردستان 21-9-2013
و لیستی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان بۆ هه‌ڵبژاردنی 30-4-2014 راسته له‌لایه‌ن مه‌کۆکانه‌وه سیڤی ئه‌و که‌سانه نێردراون که له‌لیسته‌کدا بوون، به‌ڵام دوا بڕیار له‌لایه‌ن رێکخه‌ری گشتیه‌وه ببوه بۆ هه‌موو پاڵێواراوه‌کان.
هه‌روه‌ها ئه‌و پۆستانه‌ی تریش که پاش هه‌ڵبژاردنی 30-4 به‌ر گۆڕان که‌وتوون له‌په‌رله‌مانی کوردستان، له‌وانه سه‌رۆکی په‌رله‌مان و چه‌ند راوێژکارو به‌رێوه‌به‌ری گشتی که له‌گۆڕان دانراون بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن کاک نه‌وشیروانه‌وه بووه.
ئه‌مه ده‌قی هه‌واڵه‌که‌یه که سپی میدیا رۆژی 27-6 بلآویکرده‌وه: رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەکۆی هەموو وەزیرەکان و لیستی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و لیستی پەرلەمانی عێراق و لیستی پەرلەمانی کوردستان، تەنها دوو وەزیری داناوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند لەم ماوەیەی رابردوودا لە میدیاکان هەندێک تێبینی بڵاوکرانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تاکڕەوی لەدانانی وەزیرەکاندا کراوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی میدیای راگەیاند کە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا تەنها دوو وەزیری داناوە کە ئەوانیش وەزیری دارایی و وەزیری بازرگانی و پیشەسازییە، " وەزیری پێشمەرگە گۆڕان دایناوەو وەزیری ئەوقافیش مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر دایناوە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دروستکردنی لیستی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ٢١-٩-٢٠١٣ و دروستکردنی لیستی پەرلەمانی عیراق و دروستکردنی لیستی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش بۆ هەڵبژاردنی ٣٠ ی نیسان جڤاتی نیشتمانی و مەکۆ جیاجیاکانی گۆڕان لەپارێزگاکان دایناوەو زۆربەشیان لەرێگای پیشکەشکردنی (cv) ەوە بووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رەنگە خەڵکانێک لەدەرەوەی بزووتنەوەی گۆران ئەم راستییە نەزانن، هەر بۆیە بە پێوستم زانی ئەم راستیانە بزانرێت.