لە پۆلی ١ ەوە تا ١١ هەموویان دەردەچێنرێن؟
وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە دەدات


وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە دەدات لەسەر ئەو راگەیاندنە ساختەیەی بڵاوکراوەتەوە کە لە پۆلی ١ بنەڕەتییەوە تا ١١ هەموویان دەربچێندرێن، ئەو راگەیاندنە بە ساختە ناوزەد دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت خوێندکاران بە توانای خۆیان دەربچن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ هەینی ٢ ی تەموز بڵێ‌ویکردەوە، دەڵێت " پشت بە نووسراوی ساختە مەبەستن، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم گرنگی داوە بە میدیای پەروەردەیی، بەشێوەیەکی سەرەکی نووسراو و هەواڵە پەروەردەییەکان."   

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم سەرچاوانەوە راگەیاندن و هەواڵەکان وەربگرن :  
-کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی  پەروەردەیی.  
- پەیجی فەرمی کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە فەیسبووک.  
- کەناڵی  تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆک.  
- پەیجی فەرمی کەناڵی  تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆک .  
- وێبسایتی فەرمی وەزارەتی پەروەردە .  
- پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لە فەیسبووک .  
- چەناڵی ڤایبەری وەزارەتی پەروەردە.  

  



PM:04:26:02/07/2021